هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم له‌باره‌ی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/0)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم رونكردنه‌وه ده‌دات و سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی هێزه‌كانی ٧٠ی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت، "ماوه‌ی پێنج ساڵه وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆی موچه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی دابه‌شده‌كات".
ئاوێنه: هونەر جەمال له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانین وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی، لێبڕینی مانگەکانی رابردو ره‌وانه بكات، بۆئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی (ئه‌یلول/٩) بكه‌ین، چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی داراییدایه به‌شی ته‌واوی موچه‌ی داموده‌زگاكان ناكات.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "لە مانگی (ته‌مموز/٧)ەوە کێشە بۆ موچە دروست بو و زیاتر لە٦٠٠ ملیار دیناریان لێ بڕین، چاوەڕوانین وەزارەتی دارایی عیراق لێبڕینی مانگەکانی پێش‌و بنێرێت بۆئەوەی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ بکرێت".
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی هێزه‌كانی٧٠، هونه‌ر جه‌مال ئاشكرایكرد، "ئێمه هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی هێزه‌كانی ٧٠ی پێشمه‌رگه نین، ماوه‌ی ١١ ساڵه كێشه‌ی موچه‌ی ئه‌و هێزانه به‌رده‌وامه و گرفته‌كه‌ش یاساییه، به‌شی زۆری دۆسیه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و هێزانه كێشه‌یان تێدایه، له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه به‌نوسراو داوامان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردوه، سه‌ره‌تاكانی ئه‌و موچه‌خۆرانه بنێرن به‌ڵام تا ئێستا بۆیان نه‌ناردوین".
باسی له‌وه‌شكرد، "وەزیری دارایی هەرێم لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی موچەی بۆ خەرجکردون، بەڵام لەمەدوا خۆیان بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرن و لە هەردو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ تەرخانکراوێکی داراییان نییە، هۆکاری وەستانی موچەشیان بەرپرسانی یەکەی ٧٠ن".