کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و ئامادەکاریەکانی پرۆسەکە بەردەوامن.
ئاوێنه: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: دڵنیایی دەدەین بەسەرجەم هاوپەیمانی و حزب و کاندید و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر کە بتوانین سەربەخۆیی و بێلایەنی هەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکەین.
ئەمەشی وت، لەگەڵ سەرجەم حزب و هاوپەیمانی و کاندیدەکان بە یەک دووری دەوەستین، کە ئەمەش بۆ دڵنیای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەسە.
ئاماژهی بهوهشدا، سەرجەم ئەو تاقیکردنەوە و ئامادەکارییانەی بە نوێنەرایەتی حزب و هاوپەیمانی و رێکخراوەکان ئەنجامدراون سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دروست لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.