2024-10-08   306     
لەپڕۆژەیەکی نێشتەجێبوون لە شاری دهۆک، سێ کرێکار لە کاتی کاردا کەوتنەخوارەوە و دوانیان گیانی لەدەستدا. لەسەرەتای ئەمساڵەوە 18 کرێکار لەهەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردندا گیانیانلەدەستداوە.
ئاوێنه: وڵات ئۆزمانی، سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لهلێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، "روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ رویداوە، ئەوەشی بریندارە برینەکەی سەختە".
هەر سێ کرێکارەکە لەکاتی کاردا لەئەسکەلە کەوتونەتە خوارەوە. پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەهۆکاری روداوەکە دەستپێکردووە.
وڵات ئۆزمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ پۆلیس لەسەر هێڵن بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکان.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەهەرێمی کوردستان، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا سەرەتای مانگی تەمموز، 18 کرێکار لەهەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردندا گیانیانلەدەستداوە.