عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگهیاند، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوپەڕی ئامادەباشیداین. دڵنیاییش دهدات كه "هەڵبژاردن بەوپەڕی پیشەیی و بێلایەنی و پاک و بێگەرد بەرێوەدهچێت".
ئاوێنه: عومەر ئەحمەد ئهمڕۆ سێشهممه لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا کۆمیسیۆن لەوپەڕی ئامادەباشیدایە".
بڕیاره 20ی ئهم مانگه ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان بهڕێوهبچێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وتیشی، "سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی دڵنیادهكهینهوه كه کۆمیسیۆن گەرەنتی هەڵبژاردنێک دەکات بەوپەڕی پیشەیی و بێلایەنی و پاک و بێگەرد بەرێوەبچێت".
رونیشیکردەوە، "بەیەک دوری بەرامبەر سەرجەم لایەنەکان و ئەو کەسانە دەوەستین کێبڕکێ لەسەر کورسی پەرلەمانی دەکەن".
حاکم عومەر ئەحمەد ڕاشیگهیاند، "ئەو رێکارانەی لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دانراون رێگری لە هەموو دەستێوەردانێک دەکەن، کە کاریگەریی لەسەر ئیرادەی دەنگدەر هەبێت و دەنگەکانیان بەوپەڕی ئامانەتەوە لەلای کۆمیسیۆن پارێزراوە".
ئهوهشی وت، "چەند تاقیکردنەوەیەک بۆ ئامێرەکانی دەنگدان بەچاودێری لایەنەکان و یۆنامی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراوەو بۆ دڵنیایی زیاتریش کۆمیسیۆن گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کردووە و سەرجەم ئەو گرفتە هونەرییانە چارەسەرکراون کە لە ئامێرەکانی دەنگداندا هەبووە".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جهختیكردهوه، "کۆمیسیۆن چەند رێکارێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامداوە لەوانە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان".