به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ئاسایی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مرۆ، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 37
سلێمانی : 35
دهۆك : 35
كه‌ركوك : 38
هه‌ڵه‌بجه : 36
زاخۆ :36
سۆران : 32
حاجی ئۆمه‌ران : 23
گه‌رمیان : 39