کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول ئاشکرا کرا
  2024-10-08       1238       

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ راگەیاندنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب رایگەیاند، بڕیارە بەغداد تەواوکاری مووچەی مانگی ئەیلوول و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب راگیرابوون رەوانە بکات لە هەفتەی داهاتوودا، واتە ئەم هەفتەیە و باسی لەوەشکرد راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

‎ئاوێنە: رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ڕایگەیاند بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت، تا ئێستا دوو گوژمە پارە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان یەکەمیان بڕی 598 ملیار دینار بوو لە رۆژی چوارشەممە 2ی ئۆکتۆبەر و دووەمیان دوێنێ دووشەممە بوو لە 7ی ئۆکتۆبەر کە 329 ملیار دینار بووە و تەواوکاری تەمویلی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بووە.

‎رێباز حەملان راشیگەیاند، 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە و بڕیارە بە زووترین کات لە بەغدادەوە بێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێکی تەموویلی مووچەی مانگی نۆ بۆ مووچەی مانگی هەشت خەرجکرا بە قسەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ئەو بڕەی ماوە بنێردرێت دەخرێتە سەر پارەکە و مووچەی مانگی نۆی پێ تەواو دەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×