کێشە بۆ مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70ی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروست بووە.
ئاوێنە: بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی لە ڕۆژی هەینییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی کراوە، بەڵام کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی 70 دروست بووە.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خانەنشینانی هێزەکانی 70 ڕایانگەیاند کە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و پێیان وتراوە جارێ پارە نییە و ئەگەر هەیە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
سەرچاوەیەکیش لە هێزەکانی 70 ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەیان لێوەرناگرێت و مووچەکانیان خەرج نەکراوە.