پەرلەمانتارێكی یەكێتی: بەغدا موچەی مانگی نۆی ناردوە
  2024-10-07       570       

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی تەمویلی وەزارەتی دارایی هەرێمی كردوە بۆ موچەی مانگی نۆ، بەڵام حكومەتی هەرێم ئامادە نییە داهاتی نانەوتی رادەست بكات.

ئاوێنە: كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتحادی تەمویلی وەزارەتی دارایی هەرێمی کردوە بۆ موچەی مانگی نۆ و بڕی یەک ترلیۆن دینار هی موچەی ئەم مانگەیە."

وتیشتی"بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادە نییە داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی ئیتحادی بکات و هەرجارە و بڕێکی زۆر کەم کە ناکاتە 20% کۆی داهاتی نانەوتی ئەخاتە سەر حسابی بانکی ناوەندی عێراق."

بەقسەی كاروان یاروەیس "حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و دو سەد ملیاری داهاتی نانەوتی عێراق قەرزارە و هەرجارەو پەنجا ملیارێک ئەداتە عێراق."

ئاماژەی بەوەشداوە"زۆر وتومانە دەبێ حکومەتی هەرێم ئەم کێشانە چارەسەر بکات تا رۆژێ زوتر بەیەکجارەکی کۆتایی بەم کێشەی موچە بێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×