وتەبێژى هێزەکانى 70 رایگەیاند، لە رێگەى بانکە حکومییەکانى عێراقەوە بەبانکیکردنى مووچەخۆرانیان دەکەن و 'هەژمارى من' رەتدەکەنەوە.
ئاوێنە: ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70 بە کەناڵ8ـى راگەیاند" یەک مووچەخۆرمان نییە بەشداریى 'هەژمارى من'ـى کردبێت".
راشیگەیاند"بڕیارمانداوە بەبانکیکردنى مووچەخۆرانمان لەرێگەى بانکە حکومییەکانى عێراقەوە بکەین، واتا لەرێگەى بانکى حکومیی عێراقییەوە هەژمارى بانکی بۆ مووچەخۆرانمان دەکەینەوە".
وتیشى، "لەگەڵ ئەوەدان مووچەخۆران هەژمارى بانکییان هەبێت".
ئەمە لەکاتێکدایە، لە پرۆژەى 'هەژمارى من' لە هەرێمى کوردستان 600 هەزار مووچەخۆر ناویان تۆمارکردووە و 132 هەزار مووچەخۆر لە رێگەى هەشت بانکى ناو پرۆژەى 'هەژمارى من' مووچەى مانگى هەشت وەردەگرن.