بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگەی سلێمانی دەستپێبکات.
ئاوێنه: بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕۆژی چوارشەممە، دابەشکردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی یەکی سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات.
مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتووە، لە گەڕەکەکانی شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە و توویمەلیك.
بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.