ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوڵاتییەك كە پێشمەرگەی خانەنشین بو لە كۆیە گیانی لەدەستدا، تەندروستی كۆیە دەڵێت، خۆی كوشتوە.
ئاوێنە: هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی كۆیە لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی ناوی (ع. ق. ج) و پێشمەرگەی خانەنشین بوە.
هاوكار عەلی وتوشیەتی، هاوڵاتییەكە خۆی بە دارێکەوە هەڵواسیوە و بەو جۆرە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو هاوڵاتییە لەدایكبوی ساڵی 1964 و خێزاندار بوە.