دانا ئامانج، کاندیدی بزوتنەوەی بابیلۆن لەسلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات رەیان کلدانی سەرپەرشتی بانگەشەی هەڵبژاردنی دوو کاندیدە مەسیحییەکەی بزوتنەوەی بابلیۆن لەسلێمانی دەکات، ئەو دەڵێت "رەیان کلدانیو بافل تاڵەبانی هاوپەیمانی ستراتیجین".
ئاوێنە: دانا ئامانج بەئاوێنەی راگەیاند لەسەر خواستی بزوتنەوەی بابلیۆن لەسلێمانی بووە بەکاندیدو نکوڵی لەوەش دەکات کە پەسەندکراوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێت، ئەو وتی "ھیچ پەیوەندییەکی نزیکم لەگەڵ یەکێتیدا نیە، ھیچ بەرپرسێکی یەکێتیشم نەبینوە، پەیوەندی ڕاستەوخۆم بەشێخ ڕەیان کلدانیەوەیە، ئەو سەرپەرشتی کارەکان دەکاتو ڕاستەوخۆ لەگەڵ خۆی قسە دەکەم، نازانم یەکێتیو شێخ ڕەیان پێشتر چۆن ڕێککەوتوون، هەرچەندە ھەموومان دەزانین بزوتنەوەی بابلیۆنو شێخ ڕەیان کلدانی پەیوەندیەکی زۆر بەھێزیان ھەیە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی پافڵ تاڵەبانی، ئاشکرایە لەموسڵو کەرکوک پێکەوە کار دەکەنو هاوپەیمانی ستراتیجین".
دانا ئەوەش رەتدەکاتەوە کە ڕەیان کلدانی لەکاتی راگەیاندنی لیستەکەیاندا لەشاری سلێمانی بەمەبەست ئاڵای کوردستانی دانەنابێت، ئەو وتی "ئەو ڕۆژە شێخ رەیان کتوپڕ ھاتبووە سلێمانیو فریای دانانی ئاڵای کوردستان نەکەوت، ئەگینا من لەئۆفیسەکەی خۆم ئاڵای عێراقو کوردستانیشم داناوەو بڵاومکردۆتەوە، ئەوەی باس دەکرێت چەواشەکاریی ڕاگەیانەکانی پارتییە".
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو لەمبارەوە راپۆرتێک بخوێنەرەوە:
https://www.awene.com/detail?article=116888