هەژماری من لە سلێمانی ڕاگیرا
  2024-10-06       852       

یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی هەژماری من رەتدەکاتەوە و دەڵێت: پشتگیری تەوتینی موچە دەكەین لە یەکێک لە بانکە فیدراڵییەکان

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان/ لقی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات، پشتیوانی بڕیارە مێژوییەکەی بافڵ تاڵەبانی دەکەن بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من و پشتگیری کردنی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە یەکێک لە بانکە فیدراڵییەکانی (رافیدەین، رەشید، T.B.I )

باسی لەوەش کردووە، بەناوی سەرجەم فەرمانبەرانەوە، دەستخۆشی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات، بۆ کۆتایی هێنان بە هەژماری من و کارکردن بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەران و پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی موچەخۆران و کۆتایی هێنان بە دواکەوتنی موچە.

 ڕاشیدەگەیەنێت: ئەوە خواستی هەرە زۆری مامۆستا و فەرمانبەران و خانەنشینان و هەموو چین و توێژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×