سەرچاوەیەک لە فەیلەقی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، رایگه‌یاند، جه‌نه‌ڕاڵ ئسیماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی پێنجشەممە لەسەر هەینی رابردو كه دەوروبەری باشوری بەیروتی كرده ئامانج شانی و سنگی و قاچی برینداربوه و بۆ چارەسەرکردن گواستراوەتهوە بۆ تاران.
ئاوێنه: رۆژنامەی (الجریدە) له راپۆرتێكدا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، جەنەراڵ ئیسماعیل قائانی له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی 4ی ئه‌م مانگه له‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل كه هاشم سه‌یفه‌دینی كردوه‌ته ئامانج له گه‌ڕه‌كی باشوری به‌یروت برینداربوه، دواتر بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ تاران.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، قائانی بەر لە چونە ناو بیناکە برینداربوە، کە بەهۆی زیاتر لە 73 تۆن بۆمبەوە وێران بوە، كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوه به هەماهەنگی ڕێکخستنەکانی ناشتنی نەسروڵا و دەستبەکاربونی سەرکردایەتی نوێ، لەوانەش هاشم سه‌یفه‌دین وه‌ك جێگره‌وه‌ی نه‌سروڵا، کە لە ئێرانەوە نزیکە.
ئەوەشی خستەڕو، قائانی لە ڕێگەی تونێلە نهێنییەکانی نێوان سوریا و لوبنانەوە بە وشکانیدا پەڕیوەتهوە بۆ لوبنان، هەروەها ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتەبەر، لەنێویاندا زیاتر لە جارێک ئۆتۆمبێلەکانی گۆڕیوە و هێله‌كی دژە فیشەکی لەبەردا بوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، یەکێک لە هاوەڵەکانی قائانی و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی کوژراون، هاوەڵەکانیش لە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کە لە دورەوە بەدوایدا دەڕۆیشتن، لە ئۆتۆمبێلەکە ڕایانکێشاوە و دەستبەجێ گواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی ئارام، پاشان بۆ سوریا، پاشان بۆ تاران لەوێ چەندین نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە چارەنوسی چییە.
ئەو سەرچاوەیە رونیشیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی له‌كاتێكی هەستیارەدا بوه، دوای ئەوە هاتوە كە روبەڕوی رەخنە بوەتەوە، بەهۆی ئەو گورزە گەورانەی بە سەركردەكانی حزبوڵا كەوتوە، كە هەماهەنگی ئەمنیان لەگەڵ فەیلەقی قودس، باڵی دەرەكی سوپای پاسداران هەیە.
ڕاپۆرتە ئێرانییەکان باس لەوە دەکەن کە قائانی دوای ونبونی لەو رۆژانەی دوایدا خراوەتە ژێر مانەوەی زۆرەملێ له ماڵه‌كه‌یدا، پێش سەردانەكەی بۆ بەیروت هەندێك لە ئەندامانی خانەوادەكەی و كەسە نزیكەكانی بانگهێشت كراون بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیان، بەهۆی بونی گومان لەوەی یەكێك لە كەسە نزیكەكانی دزەی بە زانیاریەكان كردبێت، كە چەندین كەسیان تائێستا دەستبەسەرن.
په‌یوه‌ست به دۆخی ته‌ندروستی قائانی، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، قائانی له ژوری چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەیەکی تاران هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و له ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت، دوای ئه‌وه‌ی له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی رابردودا به سه‌ختی برینداربو.