لەگەڕەکی ئیمام قاسمـی شاری کەرکوک ژنێک بەدەستی براکەی کوژرا.
ئاوێنه: عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ڕایگهیاند، لەگەڕەكی ئیمام قاسم لەكەركوك، برایەك بەچەك دەچێتە سەر ماڵی خوشكێكی و دەستڕێژی گولـلەی لێدەكات و دەیكوژێت.
وتیشی، تەقەكەرەكە خۆی نیشتەجێی شاری هەولێرەو ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هاتۆتە كەركوك و چۆتە ماڵی خوشكەكەیی و تەقەی لێكردووەو هەڵاتووە، تائێستا دەستگیرنەكراوە.
وتەبێژی پۆلیسی كەركوك دهڵێت، كوژراوەكە لەگەڵ خوشكێكی پێكەوە دەژین، تەمەنی 41 ساڵەو لەهاوژینەكەی جیابۆتەوە.