میدیای‌ ئیسرائیل: پێده‌چێت ئیسماعیل قائانی له‌هێرشێكدا له‌لوبنان بریندار بوبێت
  2024-10-05       233       
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران

میدیاكانی‌ ئیسرائیل ئاشكرای‌ ده‌كه‌ن كه‌ لێکۆڵینەوە لەئەگەری کوژران یان برینداربونی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەکرێت‌ له‌هێرشی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوی‌ سوپای‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان.

ئاويَنة: كەناڵی 12ـی ئیسرائیل بلَاويكردؤتةوة، ئیسرائیل لەوە دەكۆڵێتەوە كە ئاخۆ ئیسماعیل قائانی لەهێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری حزبوڵا برینداربووە یاخود نا.

پێش چەند ڕۆژێك لەبۆردومانكردنی شوێنی هاشم سەفیەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری حزبوڵای لوبنان لەبەیروت، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران چووەتە لوبنان، لەو ڕۆژەشەوە كە ئیسرائیل ڕایگەیاندووە هاشم سەفیەدین بەئامانج گیراوە هیچ هەواڵێك لەسەر قائانی نییە.

ئیسماعیل قائانی، لەدیارترین فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانەو لەدوای كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران جێگەكەی گرتؤتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×