ساڵێكی ته‌واوه ئیسرائیل له‌ئاسمان‌و زه‌مین‌و ده‌ریاوه هێرشده‌كاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه
ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه 41 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندو به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی فه‌ڵه‌ستینیش، له‌ساڵی ڕابردوه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه 814 مزگه‌وت‌و 3 كڵێسا وێران بون.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كه‌رتی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رته‌كه له‌ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس‌و سوپای ئیسرائیل، گه‌یشتۆته 41825 كه‌س، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتۆته 96910 كه‌س.
ساڵێك له‌ممه‌وبه‌رو به‌دیاریكراوی رۆژی 7ی 10ی 2023، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێرشێكی له‌ناكاوی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و ده‌یان سه‌ربازو هاوڵاتی ئیسرائیلی كوشت‌و برینداركرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه به‌دیل گرت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل جه‌نگێكی كراوه‌ی درێژمه‌ودای دژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردو نزیكه‌ی ساڵێكه له‌ئاسمان‌و زه‌مین‌و ده‌ریاوه هێرشده‌كاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌ساڵی ڕابردوه‌وه له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، 814 مزگه‌وت له‌كۆی 1245 مزگه‌وتی كه‌رتی غه‌ززه وێران بووه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته ڕێژه‌ی 79%.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی فه‌ڵه‌ستین ڕونیشیكردۆته‌وه، 148 مزگه‌وتی دیكه له‌كه‌رته‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، جگه له‌مزگه‌وته‌كان چه‌ندان شوێنی دیكه‌ی ئایینی له‌كه‌رتی غه‌ززه وێران بون‌و زیانی گه‌وره‌ی ژیاریی و مێژویی و ماددییان به‌ركه‌وتووه، كه به‌زیاتر له 350 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هه‌ر له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا سێ كڵێسا‌و 19 گۆڕستان له‌كۆی 60 گۆڕستان وێران بون، كه هه‌شت له‌و گۆڕستانانه به‌ته‌واوه‌تی خاپور بون‌و 11 گۆڕستانی دیكه‌یش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌و وه‌زاره‌ته تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، له‌كۆی 14 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی غه‌ززه، 9 باره‌گه به‌ته‌واوه‌تی وێران بووه‌و دوانی دیكه‌یش زیانیان به‌ركه‌وتووه. هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له‌بارەگه‌ی ڕادیۆی قورئانی پیرۆز، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی خان یونس، سەنتەری دێرین و دەستنوس، ئەوقافی قوتابخانەی ئیسلامیی کوڕان، و کۆلێژی دەعوەی ئیسلامی "لقی باکوور"، به ته‌واوه‌تی له‌ناوچون.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا تا ئێستا 9 ئۆتۆمبیلی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت به‌ئامانج گیراون و شه‌شیان به‌ته‌واوه‌تی سوتاون.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، 238 مامۆستا، زانای ئایینی و فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كوژراون‌و 19ـی دیكه‌یشیان له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیركراون.