میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، زیندانییەکی سیاسیی کورد لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، دەشڵێن، ئەو زیندانیە ناوى حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلووە .
ئاوێنه: میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی سەپاندنى سزاى لە سێدارەدان بەسەر زیندانییەکی سیاسیی کورددا بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.
میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، زیندانییەکی سیاسیی کورد لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
دەشڵێن، ئەو زیندانیە ناوى حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلووە و بە تۆمەتى ئەندامیەتى لە یەکێک لە پارتە کوردییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەستگیرکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو خەڵکی گوندی سگریکى سەر بە شاری چالدێرانە و لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
جێگاى ئاماژەیە، ئەو زیندانیە لە ٢٤ی ئاداری٢٠٢٣ لە سنووری چاڵدێران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کرا و پاشان بۆ ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە.