ئەم مانگە نرخى کارەباى مۆلیدە کەمتر دێتەوە
  2024-09-30       678       

سەرۆکى کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى دەڵێت، بەهۆى ئەوەى ئەم مانگە زیاتر کارەباى نیشتمانى هەبووە، نرخى ئەمپێرى مۆلیدە هەرزانتر دەبێت.

ئاوێنە: عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ریگەیاند، بۆ مانگی 9 نرخی ئەمپێرێک موەلیدە نزیکەی 12 هەزار دینار دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو لە سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر موەلیدە لەنێوان 16 بۆ 18 هەزار دینار بوو.

مانگی رابردوو نرخی یەک ئەمپێر مۆلیدە 15 هەزار و 500 دینار بوو، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێت، نرخی ئەم مانگە دیاری نەکراوە، بەڵام نرخەکەى بەراورد بە مانگى رابردوو کەمتر دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×