ئاژانسی هەواڵی نوژنها بڵاوى کردەوە، ڕۆژدا یڵدز، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی لە کاتی هەڵکوتانە سەر دامودەزگاکانی زمان لە ئامەد دەستبەسەر کرا.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی نوژنها سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەندامێکی دەستەی نووسەرانی ژنۆلۆژی بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو، لەلایەن پۆلیسی تورکیا هەریەکە لە مەهمەت سەلیم تەمەل کە لە ئانکا مامۆستایە و ڕۆژدا یڵدز، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی دەستبەسەر کران.
ئاماژەبەوەشکراوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئامەد، ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوول دەست بەسەر کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا (مەد – دەر) و پایز پەرتووک و یەکێتی پەروەردەی زمان و کولتووری ئەنکا و چەندین ماڵدا گیرا، هەروەها دەست بەسەر پەرتووک و گۆڤار و کەرەستەی دیجیتاڵی گیرا.
دەشڵێن، زانراوە ئەوانەی دەستبەسەر کراون لە لقی”تەم” لەئامەد ڕاگیراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەیانی ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوول، پۆلیسی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا، هەڵیکوتایە سەر کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا (مەد – دەر) و پایز پەرتووک و یەکێتی پەروەردەی زمان و کولتووری ئەنکا و لە ئەنجام دا چەندین کەس دەستبەسەرکران.