سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ڵامێكى توندى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و هێزه‌تان نییه ئێمه بڕوخێنن"، ده‌شڵێت:"ته‌نها پارتى خۆى ده‌توانێت كۆتایی به‌خۆى بهێنێت، ئێمه وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ساڵى 1946وه ئێمه قوتابخانه‌ى كوردایه‌تیى بوین".
ئاوێنه: فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند، "یەکێتی ئەو هێزه‌یان نییه پارتی بڕوخێنن، پارتی ته‌نها خۆی ده‌توانێت كۆتایی به‌خۆی بهێنێت".
میرانی بۆ میدیای نزیک لەحزبەکەی وتویه‌تى، "گوتاری یەكێتی ناڕونە نە گوتاری ئۆپۆزسیۆنە نە دەسەڵات، یان دەبێت بەتەواوی لەنێو دەسەڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆن بێت".
دەشڵێت، "گەلی ئێمە هۆشیارەو بەدوو مانگ بڕوا بەهیچ لایەنێك ناكات، ئەوانەی دژی پارتی بون‌و لەحكومەت دەرچون دەنگەكانیان كەمیكرد".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى پارتى وتى:"ئێمە نە لەڕابردوی خۆمان دەترسین‌و نە شەرمی لێدەكەین، دوای ڕیفراندۆم هەمووان كفنیان بۆ ئامادەكردبوین، بەڵام خەڵك دەنگیدایە پارتی، ئەمەی كراوە لەسەر دەستی پارتی كراوە، بەڵام خەڵكی دیكەشمان لەگەڵ بوە، ئێمە لەناو خۆماندا یەک بڕیاردەرو یەک سەرۆکمان هەیە، هیچ باڵێکمان نییە، ئێمه وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ساڵى 1946وه ئێمه قوتابخانه‌ى كوردایه‌تیى بوین".