عه‌توان عه‌توانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی جیدیان کردووە و دەیانەوێت ئەم ساڵ ساڵی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە داراییەکان بێت.
ئاوێنه: عەتوان عەتوانی، بۆ رووداو باسی له‌وه‌شكرد، "چاوەڕێی پابەندی دارایی زیاتر لە هەرێمی کوردستان دەکەین".
لەبارەی مووچەوە سەرۆکی لیژنەکە وتی: "پێویستە بابەتی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران یەکلایی بکرێتەوە، دواکەوتنی مووچە لە عێراقیش هەیە، نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا له مانگی 10 نزیك ده‌بینه‌وه.