ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لیستی مووچەی مانگەکانی (ئاب و ئەیلول) بە جۆرێک ئامادە کراوە کە تێبینییەکانی چاودێریی دارایی عێراق تێیدا رەچاو کراون".
ئاوێنە: جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هۆکاری دواکەوتنی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم، بەهۆی درەنگ ناردنی لیستی مووچەخۆرانە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، هەندێک جاریش لیستەکان کەموکوڕییان تێدایە".
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" ئەو شاندە تەکنیکییەی وەزارەتی دارایی هەرێم کە چەند رۆژێکە لە بەغدان، لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی لەگەڵ خۆی بردووە".
جەمال کۆچەر وتیشی" لیستەکە بە جۆرێک ئامادەکراوە کە سەرنج و تێبنییەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق رەچاوکراوە".