لەیادی ڕیفراندۆم مه‌سعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
  2024-09-25       221       

لەیادی ڕۆژی ڕیفراندۆمى هەرێمی کوردستان، مه‌سعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، "ئازادی لەبەهادارترینەکانی ژیانە، بۆیە نرخەکەی گەلێک گرانە".
 
ئه‌مڕۆ 25ى ئه‌یلولى 2024، حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر ساڵیادى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمدا تێده‌په‌ڕێت، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ مەسعود بارزانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا پارچە شیعرێکی لەهەژماری خۆی لەئێکس بەزمانی عەرەبی داناوە کە بەم مانایە دێت: "ئەگەر لەپێناو سەروەریی‌و شکۆدا سەرکێشیت کرد، بەکەمتر لەوەی ئامانجتە ڕازیی مەبە".

دەقی پەیامه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانی:

إذا غامَرْتَ في شَرَفٍ مَرُومِ
فَلا تَقنَعْ بما دونَ النّجومِ
———
إنَّ الحريةَ أثمنُ ما في الوجود، لذلك كان ثمنُها باهظاً.
...............................

ئەگەر لەپێناو سەروەريی و شکۆدا سەرکێشیت کرد
بەکەمتر لەوەی ئامانجتە ڕازيی مەبە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×