کۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ بڵاوكرده‌وه‌
  2024-09-24       825       


دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ناوه‌كانیان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ناوی‌ كاندیدی‌ حیزب‌و هاوپه‌یمانێتی‌‌و كاندیده‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كانی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ به‌شداری‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا بكه‌ن.

ئاوێنه‌: بەپێی داتاکانی کۆمسیۆن، 136 لیست‌و هەزارو 191 کاندید ناویان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە کە لەو ژمارەیە 823 کەسیان پیاوو 368یان ئافرەتن، هەروەها پێکهاتەکانیش کە تورکمان و مەسیحییەکان دەگرێتەوە 38 کاندیدیان هەیە.

بۆ بینینی ناوی كاندیدی‌ حیزب‌و هاوپه‌یمانێتی‌‌و كاندیده‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كان کلیک لێره‌ بكه‌:

ئه‌مڕۆ سێشەممە، دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیاران ئەمڕۆ کۆبووەتەوەو لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کردووە کە ژمارەیان 1191 کەسە.

وتیشی‌، بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران، سبەینێ چوارشەممە، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات‌و تا 15ی‌ 10ی‌ 2024 بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕو، "کۆمیسیۆن هەنگاوی گەورەی بڕیوە لەجێبەجێکردنی خشتەی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20ی‌ 10ی‌2024 ئه‌نجامبدرێت".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×