سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند "٢٤٣ ملیار دینار وەک تەواوکەری موچەی مانگی ئاب خەرج کرا و سەرچاوەکە وتیشی "کورتهێنان نەماوە و لە سبەینێوە دابەشکردنی موچە دەست پێدەکات".
ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند" لەپاش ٥٧٢ ملیار دینارەکەی دوێنێ، ئەمڕۆ ڕەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی ٢٤٣ ملیار دیناری دیکە، کە تەواوکەری ئەو ٨٦٠ ملیارەیە، کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ڕاگیرابو".
ئەو سەرچاوەیەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئێستادا کۆی پارەی بەردەست بریتییە لە ترلیۆنێک و چوار ملیار دینار، لەکاتێکدا موچەی موچۆخۆران بە هاوتاکراوی پێویستی بە ٩٩٨ ملیار دینارە، لەبەرئەوەی کورتهێنان نەماوە و دەتوانرێت موچەی مانگی ئاب دابەشبکرێت''.
بەپێی وتەی هەمان سەرچاوەیەش چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لیستی موچەی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد.