عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیستی ھەڵوێست لەبارەی چڕبوونەوەی ململانێکانی هەڵبژاردن زیاتر لەسلێمانی، دەڵێت "زۆرترین دەنگی ناڕازی لەسلێمانییە".
ئاوێنە: عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیستی ھەڵوێست بەئاوێنەی راگەیاند لیستەکەیان ھەوڵیداوە چەقی ململانێکان لەڕێگەی کاندیدەکانیانەوە بەرنە ھەولێرو دھۆک، بەڵام سروشتی سلێمانی جیاوازەو زۆرترین دەنگی ناڕازی لەسلێمانییە، ئەو وتی "لەساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردووە سلێمانی ھەروا بووە، کە ململانێکان لەسلێمانی زۆر و فراوانترەو جیاوازە لەشارەکانی دیکە، ھەروەک چۆن زۆرینەی خۆپشاندانەکانیش ھەر لەسلێمانی بووە".
وتیشی "دەبێت ئەوەمان بیرنەچێت بنکەی سەرەکی زۆربەی حیزبەکان لەسلێمانییە، بەحیزبەکانی دەسەڵاتو ئۆپۆسیۆنیشەوە، بەپارتیو یەکێتیشەوە ھەر لەم شارە بووە، ئەم شارە کێبڕکێی راستەقینەی تێدایە لەھەڵبژارندا، ھەرچەندە زیانی ئەوەشی کردووە خەڵکەکەی لەو ماوەی ھەڵبژاردنەدا زۆر ماندوو دەبنو ھیوادارم لاینەکانی ھەڵبژاردن ئەو شارە زۆر ماندوو نەکەن".
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو راپۆرتێک لەمبارەوە بخوێنەرەوە:
https://www.awene.com/detail?article=115596