2024-09-24   283     
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری سلێمانیو لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
ئاوێنە: میدیاى نزیك لهنێچیرڤان بارزانى بڵاویكردوهتهوه، کاتژمێر 09:30ی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.
پێشتریش د، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگهیاندبوو، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، جێگرانی پارێزگار، قائیمقامو بەرپرسانی کارگێڕیی سنورەکە کۆببێتەوە.
دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، سەرۆکی هەرێم سەردانی مەکتەبی رێکخستنی (سلێمانی- هەڵەبجە - ڕاپەڕین)ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکاتو لەگەڵ بەرپرسانى حزبەکە کۆدەبێتەوە.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر لەسلێمانی چاوی بەبەرپرسانی پارتی لەئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیانو ڕاپەڕینو قەزاو ناحیەکانی سنورەکە دەکەوێت.