میدیاى فەرمى یەکێتى: حکومەتى هەرێم دابەشکردنى موچەى ڕاگرتووە
  2024-09-23       486       

سایتى فەرمى و زمانحاڵى یەکێتى بڵاویکردووتەوە، کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بیانوی كورتهێنانی مووچه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه‌، له‌كاتێكدا زیاتر له‌20 رۆژه‌ مانگی ئاب كۆتایی هاتووه‌.

ئاوێنه‌: سایتى پیوکەى میدیاى زمانحاڵى یەکێتى هەواڵێکى لەسەر دابەشنەکردنى موچە بڵاوکردووەتەوە و حکومەتى هەرێم بەوە تۆمەتباردەکات، کە بە بیانوى کورتهێنان دابەشکردنى موچەى مانگى هەشتى ڕاگرتووە.

لە هەواڵەکەى سایتى فەرمى یەکێتیدا هاتووە، به‌غدا به‌ ناوی ته‌واوكردنی موچه‌ی دوو مانگ بڕی 755 ملیار دیناری بۆ هه‌رێم ناردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به‌ بیانوی كورتهێنانی مووچه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی راگرتووه‌، لەکاتێکدا ئه‌و كورتهێنانه‌ی هه‌یه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی كاره‌باو ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌.

ئەوشخراوتەڕوو، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ هه‌ردوو مانگه‌كانی ته‌مووز و ئاب یه‌ك تریلیۆن و 181 ملیار دیناری به‌ناوی موچه‌ی مانگی ئاب و به‌شێك له ‌موچه‌ی ته‌ممووز بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نییه‌ ده‌ست به ‌دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×