مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن "مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەگەڵ یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن دوبارە دەچنەوە شەقامەکان و خۆپیشاندان دەست پێدەکەنەوە".
ئاوێنه: دڵشاد میرانی، مامۆستای نارازی رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەشێکی داواکاری مامۆستایان تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە لەوانە بە نیشتیمانیکردنی مووچە و پێدانی لە کاتی خۆیدا هەروەها پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
لەبەر ئەم هۆکارانەش سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رۆژی 25ـی ئەیلول کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە.