بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی توركیا، هەمو ئەو نوسینە کوردییانەی لەسەر شەقانەکانی باکوری کوردستان نوسرابون لە نیوەشەودا سڕدرانەوە.
ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی باكوری كوردستان، درەنگانی شەوی رابردو، حكومەتی تەركیا هەمو ئەو دەستەواژانەی بە کوردی لەسەر شەقامەکانی باکوری کوردستان نوسرابون سڕییەوە و تەنیا نوسراوە تورکییەکانی هێشتونەتەوە.
پاش هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە 31ـی ئاداری ئەمساڵ و بەدەستهێنانی زۆرترین شارەوانیی لە لایەن دەم پارتییەوە لە باکوری کوردستان، شارەوانییەکان هەمو هۆشدارییەکانی سەر شەقامەکانیان کرد بە زمانی کوردی نوسییەوە.
بەڵام درەنگانی شەوی رابردو تێکڕای ئەو دەستەواژە كوردیانەی لە وان، ئامەد، مێرین و ئێلح نوسراوبون، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی توركیا سڕدرانەوە.