وەزارەتی بەرگریی توركیا، ئەمڕۆ یەكشەممە، كوژرانی سەربازێكی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.
ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، سەربازێكی سوپای توركیا بەناوی "ماشەڵا ئاكبای" لە شەڕی گەریلاكانی پەكەكەدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە هەرێمی كوردستان كوژراوە.
لە 17ی نیسانی 2022ەوە سوپای توركیا ئەو پۆپەراسیۆنەی لە ناوچەكانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمی كوردستان دەست پێكردوەو چەندین سەربازگەی نوێی لەو ناوچانە دروستكردون.
هەپەگە لە راگەیەندراوەكانیدا رۆژانە قوربانییەكانی سوپای توركیا دەخاتەڕو كە زۆر زیاترن لەوانەی توركیا خۆی رایاندەگەیەنێت و هەپەگە دەڵێت، حكومەتی توركیا لە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكانی شەڕدا زیانەكانی دەشارێتەوە بە ئامانجی چەواشەكردنی رایگشتی.