وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی دەڵێت "حاڵەتەکانی کوشتنی برا بەدەستی برا لەم چەند ساڵەی دواییدا زیادی کردووە، زۆرترین ھۆکارەکانیش کێشەی میراتو وەرەسەیە".
ئاوێنە: نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی بەئاوێنەی راگەیاند بەپێی ئەو حاڵەتانەی لەبەرێوەبەرایەتیەکەیان تۆمارکراوە کوشتنی برا بەدەستی برا لەقەزاو ناحیەکاندا زیاتر بەھۆی زەوی کشتوکاڵیو موڵکەوەیە، بەڵام لەشارەکاندا بەھۆی کێشەی وەرەسەی خانوو دوکانو موڵکەوە بووە، ئەو وتی "چەندین کەیسمان لایە برا برای خۆی کوشتووە، جا چی برا گەورەکە بێت یان برا بچووکەکە".
وتیشی "ئێمە وەک لایەنی ئەمنیو پەیوەندیدار ناتوانین ھیچ کارێکی پێشوەختە بۆ ئەم حاڵەتانە بکەین، چونکە کێشەکان شاراوەن لەنێوان خێزاندا ڕوودەدەن، کاتێک ئێمە بەڕووداوەکە دەزانین، حاڵەتی کوشتنەکە ڕوویداوە، ناتوانین ھیچ بکەین لەو حاڵەتەدا".
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو راپۆرتێک لەمبارەوە بخوێنەرەوە:
https://www.awene.com/detail?article=115499