نازم دەباغ رەشبینە بەرامبەر بەئایندەی کوردو دەڵێت "مومکینە ڕێکەوتننامەیەکی دیکەی جەزائیر بەشێوازێکی تازە نەک هەر لەنێوان ئێرانو عێراق، بەڵکو لەنێوان هەرچوار وڵاتدا ئێرانو عێراقو تورکیاو سوریا بکرێت لەسەر حسابی کورد".
ئاوێنە: نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران، نازم دەباغ بەئاوێنەی راگەیاند "ئەگەر کورد بۆ خۆی وریاو هۆشیار نەبێ، ئەمجارە رێککەوتنامەیەکی ئاشتەوایی گشتی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست مومکینە لەسەر کەوڵکردنی پێستی کورد بێت، چونکە تورکیاو سوریاو عێراق لەگەڵ ئێران کێشەیەکی هاوبەشیان هەیە کە کێشەی کوردە".
نازم دەباغ وتی "ئەمڕۆ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان وەکو هێزێک فاکتەرێکن لەو بابەتانەی کە باس لەکێشەو چارەسەرکردنیان دەکرێت، سەیر بکەن بزانین ئەو وڵاتانە چۆن بیر لەچارەسەرکردنی کێشەکانی کورد دەکەنەوە، مومکینە ڕێکەوتنێکی دیکەی جەزائیر بەشێوازێکی تازە نەک هەر لەنێوان ئێرانو عێراق، بەڵکو لەنێوان هەرچوار وڵاتدا ئێرانو عێراقو تورکیاو سوریا بکرێت لەسەر حسابی کورد".
نازم دەباغ سەبارەت بەقسەکردنی سەرۆککۆماری نوێی ئێران بەکوردی وتی "بەکوردی قسەکردنەکەی پزیشکیان تەنها مجامەلەیە، ئەمە جۆرێک لەمجامەلەو تەعاروفە دەیکات، ئەگەرنا مومکینە زمانی کوردی گرنگ نەبێت بەئەندازەی ئەوەی کە نیەتی ئەوەی هەبێت بۆ هاوکاری چارەسەرکردنی ئەو شتانەی لەناوچەکە هەیە، بەتایبەتی کێشەی کورد، کە ئێرانو عێراقیش دەگرێتەوەو شوێنی تریش دەگرێتەوە، کوردیەکە مجامەلەیە ئەگەر ئەنجامی نەبێت".
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو راپۆرتێک لەمبارەوە بخوێنەرەوە:
https://www.awene.com/detail?article=115524