کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەرى نمە بارانێکى کەم هەیە، دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و خێرایى با زیاد دەکات.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەرى نمە بارانێکى کەم هەیە و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و خێرایى با زیاد دەکات.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٣ پلە دەبێت.