ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە لە یەک کاتدا دابەش دەکرێت.
ئاوێنە: ڤیان سەبری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی باسی لەوە کردووە، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا تەواوی ئەو بڕە پارەی ماوە بۆ مووچەی هەردوو مانگی حەوت و هەشت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانە بکرێت.
دەشڵێت: لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی فیدراڵی، مووچەی هەمان مانگ ٩ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانە دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئەیلوول، نزیکەی 572 ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئاب (حەوت و هەشت)ـی مووچەخۆران، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.