بەغدا ئەو پارەیەی خستەسەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان کە لە مووچەی مانگەکانی حەوت و پێشتر بڕیبووی، بەڵام وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی هەشت دابەشی دەکات.
ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیاکانی نزیک لە پارتی ڕاگەیاند: 572 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، پارەکەی بەغدا لێبڕاوی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتە.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی پارەکە وەردەگرێت و کوتهێنانەکەی بە داهاتی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و بۆ مووچەی مانگی هەشت دابەشی دەکات.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارای ئاماژەی بەوەشدا: "تا نەزانین کورتهێنانەکە چەندە خشتەی مووچە بڵاوناکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە ناکەین"