کۆڵبەرێکی کورد پاش بریندارکردنى لەلایەن هێزەکانى ئێرانەوە گیانى لەدەستدا
  2024-09-22       207       

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، کۆڵبەرێکی کوردى خەڵکی پاوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان پاش بریندارکردنى لەلایەن هێزەکانى ئێرانەوە لەدوای ١٨ مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانە بە هۆی پچڕانی دڕکە پەتک لە بڕبڕەی کەلەکەى گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بارەی گیان لەدەستدانى کۆڵبەرێکی کورد بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی فەردین ڕۆستەم‌ نەژادى  تەمەن ٣٥ ساڵى خەڵکی گوندی شمشێرى سەر بە شاری پاوە لە دوای ١٨ مانگ مانەوەی بە هۆی پچڕانی دڕکە پەتک لە بڕبڕەی کەلەکەى گیانی لەدەستدا.

دەشڵێن فەردین ڕۆستەم نەژاد ١٨ مانگ پێش ئێستا لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بڕیندار کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، فەردین ڕۆستەم‌ نەژاد خێزاندارە و کچێکی هەیە بە ناوی “پەریا”.

هاوکات، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ فەردین ڕۆستەم‌ نەژاد لە کاتی کۆڵبەریدا و دوابەدوای تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووریی نەوسوود فیشەک بەر سکی کەوت و تووشی پچڕانی دڕکە پەتک لە بڕبڕەی کەلەکە بوو.

هەروەها، دوو جار لە نەخۆشخانەی کرماشان نەشتەرگەریی بۆ کرا بەڵام داوجار بەهۆى سەختى برینەکەى گیانی لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×