پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى سیتەک کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ١٥ دۆنم لە پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بە خۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە، ئاگرێكى فراوان لە گوندى زینانەى سەر بە شارەدێى سیتەک لە سنوورى سلێمانى کەوتەوە.
دەشڵێن، بەهۆى ئاگرەکەوە ١٥ دۆنم لە پوش و پاوان و دارى سروستى سووتان.
باس لەوەشکراوە، بە هاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.