لەھەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی مۆبایل لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستیبەبەرھەمھـێنان کردو سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان-بش دهڵێت، ئەو مۆبایلەی بەرهەمدەهنێرێت چینییەو هەموو کەرەستەکانیش هی ئەو وڵاتەن، بەڵام لەسەری نوسراوە لەهەرێمی کوردستان پارچەکانی لێکدراون و بەرهەمهاتووە.
ئاوێنه: بهپێی ڕاگهیهندراوی دهستهی وهبهرهێنان، محـەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەكه کارگەی ئیـنـفـیـنـیکسی تایبەت بەدروستکردنی مۆبایل بـەسەرکردۆتەوە.
كارگەکە بەیەکەم کارگەی بەرھـەمھـێـنانی مۆبایلـی زیرەک دادەنرێت لەڕۆژھەڵاتی ناوهڕاستدا، کـە بەھاوکاری شارەزایانی چینی لەبواری تەکنەلۆژیـا مانگـانە 30,000 مۆبایل بەرھەمدێنن.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لهلێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، ئەو مۆبایلەی بەرهەمدەهنێرێت چینییەو هەموو کەرەستەکانیش هی ئەو وڵاتەن بەڵام لەسەری نوسراوە لەهەرێمی کوردستان پارچەکانی لێکدراون و بەرهەمهاتووە.
یەکەم بەرهەمی کارگەکە مۆبایلێک بووه کە بەسمارت 8 ناسراوەو بڕیارە مانگی داهاتوش مۆبایلی سمارت 9 وەک بەرهەمێکی نوێ بەرهەمبهێننن.
مۆبایلەکە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی ئەو مۆبایلە زیرەکانەیە کە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
بازاڕی ساغکردنەوەی مۆبایلەکانی کارگەکە بازاڕی ناوخۆیەو بڕیاریشە هەناردەی وڵاتانی سوریا، ئوردن، جەزائیر، لوبنان و چەند ولاتێکی دیکەی عەرەبی بکرێت.
تا ئێستا بەفەرمی نرخی مۆبایلەکە دیاری نەکراوە، بەوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەوەی مۆبایلەکە لەناوخۆ بەرهەمدەهێنرێت چاوەڕواندەکرێت نرخەکەشی هەرزان بێت.
بهپێی ڕاگهیهندراوی دهستهی وهبهرهێنان، کارگەکە دەیان ھەلی کاری ڕەخساندووە کە 97% دەستی کاری ناوخۆیـین کە بەشێکیان کوردانی ئێزدی ڕزگار بوی دەستی داعشن.