وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، زانكۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کارا كراوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە؛ ئەمڕۆ شه‌ممه له‌كاتژمێر (12:00)ـی نیوه‌ڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ بۆ ده‌رچوانی قۆناغی 12ـی ئاماده‌یی كارا کراوەو دەرچوان دەتوانن پڕۆسه‌ی پێشكەشكردن بۆ وه‌رگرتن له‌زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئەنجامبدەن.
ئەوەیخستوەتەڕو، وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ ده‌رچوانی 12ـی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی) تا رۆژی 30ـی ئه‌یلول كارا ده‌بێت، ده‌رچوان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه، بۆ ئەوە مەبەستەش دەبێت؛ ده‌رچوان سه‌ردانی خوێندنگه‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر (Username) و وشه‌ی تێپه‌ڕ (Password).
لەم لینکەوە فۆڕمی زانکۆلاین پڕ بکەرەوە