فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا رەتیدەكاتەوە كە سبەی هیچ وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەدانی بەغدا بكات.
ئاوێنە: فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، ئەمڕۆ شەممە، بە میدیای پارتی وت: سبەی یەكشەممە، هیچ وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا ناکات.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، رۆژی دوشەممەی هەفتەی داهاتو، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ موچەی مانگەکانی 8 و 9 سەردانی بەغدا دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی سەردانی شاندەکە بەدواداچونە بۆ کۆی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پێشینەی بڕیارەکانیش موچەی موچەخۆرانی هەرێمە، بەتایبەت بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ئەمساڵ.