بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، لە مانگی ١١ی ئەمساڵەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلى مۆدێل ٢٠٢٢ بۆ هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێت، بەڵام ئەوانەى پێش ئەو ڕێکەوتە هاوردەکراون تابلۆیان پێدەدرێت.
ئاوێنه: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە لە مانگی ١١ـی ئەمساڵەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلى مۆدێل ٢٠٢٢ بۆ هەرێمی كوردستان رابگیرێت، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدیل ٢٠٢٢ ن و داخڵكراون هیچ گرفتێكیان نییە و تابلۆیان پێدەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم وتیشى: لە دوای مانگی ١١ی ئەمساڵەوە بڕیارە ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ هاوردەی هەرێم بكرێن.