كوژرانی نۆ سەربازی توركیا لە زاپ راگەیەندرا
  2024-09-19       325       

هەپەگە رایگەیاند، لە دو رۆژی رابردودا لە چەند چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی زاپ، نۆ سەربازی توركیا كوژراون و بۆمبهاوێژێك لەناوبراوە، هەروەها لە ناوچەی مەتیناش درۆنێكی سوپای توركیا خراوەتە خوارەوە.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژانی 17 و 18ی ئەیلول، هێزەكانی گەریلا لەناوچەی زاپ سێ چالاكیان لە دژی هێزەكانی سوپای توركیا ئەنجامداو ن و لە ئاكامدا نۆ سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە یەكێك لەو چالاكیانەی گەریلادا لەناوچە زاپ "بۆمبهاوێژێکی زنجیردار و جبەخانەیەکی داگیرکەران تەقێندرایەوە و لەناوبرا."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دوێنێ 18ی ئەیلول، لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لە ناوچەی مەتینا،  درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی سوپای توركیا بە نیشانەشکێن خرایەخوارەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×