سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسیی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە کاتی هەرێمی کوردستان یەکەمین رۆژی وەرزی پاییزە.
ئاوێنه: ئەژی چەتۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان راگەیاند، “بەپێی هەژمارە فەلەکییەکان رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 22ی ئەیلول لە نیوەگۆی باکووری زەوی دەچینە وەرزی پاییزەوە و نیوەگۆی باشووری زەویش دەچنە وەرزی بەهارەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم رۆژی پاییز کاتەکانی شەو و رۆژ یەکسان دەبن بە 12 کاتژمێر، لەدواتردا هێدی هێدی رۆژ بەرەو کورتبوونەوە دەڕوات و شەو درێژتردەبێت، بەڵام گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بە شێوەی پلەبەندی روودەدەن.