پێشبینی بۆ بارانبارینی وەرزی پاییز
  2024-09-18       345       

شارەزایەكی بوای كەشناسی پێشبینی دەكات لە وەرزی پاییزدا و لە مانگی 10 و 11ی ئەمساڵ، باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەمتر بێت لە رێژەی پێویست، بەڵام لە مانگی 12دا بارانێكی زۆر دەبارێت.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی بۆ وەرزی پاییزی ئەمساڵ خستۆتەڕو.

ئەو شارەزایە وتویەتی"بۆ مانگی 10 و 11 بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان کەمترە لەرێژەی پێویست لەناوچە شاخاوییەکانی باکوری ھەرێم سنوری مێرگەسور و سۆران باش ئەبێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەمە ئەوە ناگەیەنێت لەو دو مانگەدا باران نەبارێت یان لافاو و حاڵەتی بەھێزی تیا نەبێت، چونکە دۆخی کەش لە ماوەی ئەو دو مانگەدا ناجێگیرە ھەمو ساڵێک بۆیە ئەم حاڵەتانەی لەسەرەنجامی ناجێگیری کەش دروست ئەبن لەسەر ئەوە حساب نابن کە پایبزێکی تەڕ و باراناویمان ھەبوە."

ئاماژەی بەوەشداوە"بەلافاوێک کە چەند شوێنێک دەگرێتەوە ئەمانە لەگەڵ گۆڕانی کەشوھەوا تا دێن زیاتر ئەبێت بە نمونە لەوانەیە لە شاری ھەولێر دوھێندەی رێژەی پێویست بە یەک باران ببارێ لەماوەیەکی کورتدا ئەمەش نەک سودی نییە زیانی زیاترە ئەم حاڵەتانەش لەپاییز و بەھاردا ھەر ھەیە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە پێشبینییەكان بۆ مانگی 12 باشن و وا دەردەكەوێت كە بارانێکی زۆر لەو مانگەدا ببارێت و بارانەكە تەواوی ناوچەکان ئەگرێتەوەو سەرو رێژەی ئاسایی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×