سۆران عومەر: بەڵێنمان وەرگرتوە كە دەنگ بە پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس بدرێت
  2024-09-18       550       

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان شەش كۆبونەوەیان لەگەڵ فراكسیۆنە شیعی و سوننییەكان كردوە بۆ رازیكردنیان بە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس بۆ داگیركردنی زەوی خەڵكی كەركوك و ناوچەكانی تر.

ئاوێنە: سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"تاکو ئێستت شەش کۆبونەوەمان لەگەڵ فراکسیۆنە شیعی و سونیەکان کردوە بەئامادەبونی محسن مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و د.خالید شوانی وەزیری دادو هادی عامری سەرۆکی لیژنەی حکومیی مادەی 140 بۆ ڕازیکردنی شیعەو سوننە تاکو ئەو پرۆژە یاسایەی لەحکومەتی عێراقەوە هاتوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس دەربچێت و ئەو زوڵمەی دەیان ساڵە لەداگیرکردنی زەوی خەڵکی کەرکوک و چەند ناوچەیەکی تر بەعش ئەنجامیداوە لاببرێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"کۆبونەوەی هەر پێنج فراکسیۆنە کوردستانیەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی لیژنەی حکومیی جێبەجێکردنی مادەی 140 لەسەر پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس تایبەت بەزەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی مادەی 140 کە ڕێگری زۆر هەیە بۆ ڕەدکردنەوەی پرۆژە یاساکە. پرۆژە یاساکە تەنیا دەنگدانی ماوە تاڕادەیەک بەڵێنمان وەرگرتوە دەنگ بەیاساکە بدەن و ڕێگری لێ نەکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×