كۆمسیۆن دو كاندیدی نەوەی نوێ دوردەخاتەوە
  2024-09-18       736       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دا بە دورخستنەوەی دو كاندیدی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئاوێنە: ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیاریدا بە دورخستنەوەی هەر یەكە لە شەتاو عەزیز حەمە مستەفا و موردان نەوزاد حەمە ساڵح بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە كاندیدی نەوەی نوێن لە پارێزگای دهۆك.

كۆمسیۆن هۆكاری دورخستنەوەی ئەو دو كاندیدەی نەوەی نوێی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە دو كاندیدەكە بەڵگەی تەواوەتیان بۆ سەلماندنی ئەوەی كە دانیشتوی پارێزگای دهۆكن، پێشكەش نەكردوە.

كۆمسیۆن نەوەی نوێ ئاگادار دەكاتەوە كە لە ماوەی سێ رۆژ لەدوای دەرچونی بڕیارەكە، ئەو دو كاندیدەیان بگۆڕن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×