دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان جەخت دەكاتەوە كە بەهیچ جۆرێك باری تەماتە لە دەروازەكەیانەوە نەهاتۆتە ناو هەرێمی كوردستان و ئەوان پابەندن بە رێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵەوە.
ئاوێنە: کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک بڵاو بۆتەوە گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە باری تەماتە دێتە ناو هەرێمی کوردستانە، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەهەمو شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوەو دورن لەڕاستییەوە."
دەروازەی پەروێزخان جەحتی كردۆتەوە "بەهیچ جۆرێک لە دەروازەکەمانەوە باری تەماتە نەهاتۆتە ناو هەرێمی کوردستان، ئێمە لەبەڕێوەبەرایتمان بەهەمو شێوەیەک پابەندین بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەر بۆیە بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەکەمانەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە."