میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، هێزەکانی ئێران بەردەوامن لە رەشبگیرییەکانیان بەرامبەر بە هاوڵاتییانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا خوێندکارێکی زانکۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان ئێرانەوە دەستگیرکرا، دەشڵێن، چارەنووسی نادیارە.
ئاوێنە: میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی دەستگیر کردنی هاوڵاتییانی کورد لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەم شێوەیە زانیارییان خستوەتەڕوو.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ سینا محەمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکاری زانکۆی کوردستانی سنە و خەڵکی بڵواناوای شاری دێولان لە لایەن هیزەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
دەشڵێن، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی سینا محەممەدی لە بڵواناوا و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سینا محەمەدی خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسیی زانکۆ کوردستانە لە شاری سنە.